بەلەمێك کە ١٣ کۆچبەرى هەڵگرتبوولە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت

بەلەمێك کە ١٣ کۆچبەرى هەڵگرتبوولە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت

پەیامی کورد... بەلەمێك کە ١٣ کۆچبەرى هەڵگرتبوولە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت

دەزگاى لوتکە ئاشكرایده‌كات، دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەلەمێكی كۆچبەران، کە ١٣ کۆچبەرى هەڵگرتبوو لە كەنداوی كیلۆپاترا لە دەریای ئیجە ژێر ئاو كەوت و تا ئێستاش تەرمى پێنج لە سەرنشینانى ئەو بەلەمە دۆزراونەتەوە و ژمارەیەکى دیکەش بێسەروشوێنن.

دەزگای لوتكە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە: بەلەمێكی كۆچبەران، کە لە لاستیك درووست كراوە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمەی ڕابردوو، ١٣ كۆچبەری هەڵگرتووە و لە دەرەوەی كەناراوەكانی توركیا لە بەندەری كیلۆپاترا بەهۆی خراپی كەش و هەواوە ژێر ئاو كەوتووە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك لە سەرنشینەكانی بوونەتە قوربانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، پاسەوانەكانی كەناراوەكانی توركیا چوار تەرمیان دۆزیوەتەوە و دواتر لە كەنار دەریاكە تەرمی كەسێكی دیكەیان دۆزیوەتەوە.

باسی لەوەش كردووە:پێنج سەرنشینی بەلەمەكە لە وشكانی دۆزراونەتەوە تەندرووستیان جێگیرە و تا ئێستا دوو كەس بێ سەروشوێن بوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامی هەیە.

دەزگاكە بەبێ ناوهێنان و شوێنی كەسانی قوربانی ناو بەلەمەكە، لەسەر زانیاری ئەو كەسانەی ڕزگاریان بووە ئاماژەی بەوە كردووە: بەلەمەكە بەرەو دوورگەی كیۆسی یۆنان بەڕێكەوتووە و لە ڕێگادا ژێر ئاو کەوتووە.

بارودۆخی ئابووری چەند وڵاتێك بووەتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ كۆچكردن بە ڕێگەى قاچاغ و لەو نێوەندەشدا هەزاران هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە