بەرزکردنەوەی پلە بە پێی میکانیزم دەست پێ دەکات

بەرزکردنەوەی پلە بە پێی میکانیزم دەست پێ دەکات

پەیامی کوردستان   ...     سەرۆكی یەكیتی مامۆستایانی كوردستان ووتی، ماوەیەكە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان دەست پێبكاتەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی سەرقاڵی دانانی میكانیزمێكە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان بۆ ئەوەی دەست بە پلەبەرزكردنەوە بكرێت، چونكە ھەندێك وردەكاری و زانیاری پێویستە.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكیتی مامۆستایانی كوردستان ، راگەیاند : ئەنجوومەنی وەزیران ماوەیەكە بڕیاری داوە كە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان دەست پێبكاتەوە و فەرمانەكە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، ئێستاش وەزارەتی دارایی بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان، سەرقاڵی دانانی میكانیزمێكن بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و ھەر كاتێك لەسەری گەیشتنە رێككەوتن، پلەبەركردنەوە دەست پێدەكاتەوە.

ناوبراو ووتیشی، ئەو كارە پێویستی بە ھەندێك كات ھەیە تاوەكو دەست پێبكاتەوە، چوونكە ماوەی چوار ساڵە بە ھۆی قەیرانی داراییەوە راگیراوە و ژمارەیەكی زۆری مامۆستا و فەرمانبەر كاتی پلەبەرزكردنەوەیان ھاتووە، بۆیە وەزارەتی دارایی پێویستی بە زانیاری تەواو و پارەش ھەیە بۆ ئەوەی ئەو كارە ئەنجام بدات، بەڵام بەردەوام كاری تێدا دەكرێت و ھەر كاتێك تەواو بوو، پلە بەرزكردنەوە دەست پێدەكاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە