سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی کە یەکێکیان لە ئورمیە کوژراوە.
بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەریکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ڕەحیم گردەسووری” خەڵکی گوندی ” گردەسوور ”ی سەر بە پیرانشار لە سنووری ئەو شارە لەلایەن هێزەچەکدارەکانی ئێرانەوە درایە بەر دەسڕێژی گوللە و بریندار کرا.
لەلایەکی دیکەوە ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “مستەفا حەسەنی” لە نزیک گوندی کانی زەردی سەردەشت لەلایەن هێزەچەکدارەکانی ئێرانەوە درایە بەر دەستدرێژی گوللە و بە سەختی بریندار کرا.
ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سەردەشت لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی گوندی “هڵج”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژراوە، ناوی ئەو کۆڵبەرە گەنجە”زەکەریا بەکری” ڕاگەێندراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە