رێکخراوی هەنگاو: تەنها لە 2023 دا لە ئێران 333 کۆڵبەر بونەتە قوربانی

رێکخراوی هەنگاو: تەنها لە 2023 دا لە ئێران 333 کۆڵبەر بونەتە قوربانی

پەیامی کورد... رێکخراوی هەنگاو: تەنها لە 2023 دا لە ئێران 333 کۆڵبەر بونەتە قوربانی


بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی، کوژرانی کۆڵبەرەکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ٤١ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و لانی کەم ٢٩٢ کۆڵبەر بریندارکراون.

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماری ساڵانەی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوەو بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم ساڵ٣٣٣ کۆڵبەر لەسەر سنوورەکانی پارێزگاکانی سنە، ورمێ و کرماشان بوونەتە قوربانی، کە لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٨٦% بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاراستنی سنوور بوون

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە کۆی ئەو کۆڵبەرانەی کە بوونەتە قوربانی ٨٦.٥% (٢٧ کوژراو و ٢٥٩ بریندار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و یان بریندارکراون و باقی حاڵەتەکان بەهۆی تەقینەوەی مین و ڕووداوی سروشتی وەکوو ڕەنووو هەرەسی بەفر و ڕق بردنەوە و … هتد بووە.

هەروەها، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و ٢٥ منداڵی کۆڵبەریش لە ساڵی پێشوودا بریندارکراون.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوەدا هاتووە کە زیاترین ئاماری کۆڵبەرانی قوربانی کە دەبێت بە ١٧٩ حاڵەت لە پارێزگای سنە بووە و دوای ئەو لە پارێزگای کرماشان کە ١٣٨ کۆڵبەر کوژراون یان بریندارکراون.

کۆڵبەرەکان مێرمنداڵ و منداڵانیشیان تێدان، کە لەسەر سنوورەکان بارێکی زیاتر لە ئەندازەی خۆیان هەڵگرتووە بۆئەوەی بژێویی خۆیان و خێزانەکانیانی پەیدا بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە