«له ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌دا، ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه و جێگیركردنی كۆچبه‌رانی كه‌مپه‌كان له‌و گوندانه‌ی داگیر و تاڵانكراون، زانیاری نوێ خراوه‌ته‌ڕوو. یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا بێته سنووری هه‌رێمی عه‌فرین له لایه‌ن شه‌ڕڤانان به ئامانج ده‌گیرێت."
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له كرده‌وه فاشیستییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كه پشتئه‌ستووره به ئامێره سه‌ربازییه‌كان، ئاواره‌كردنی گه‌لی ئێمه و كوشتنیانه له‌و هه‌رێمانه‌ی كه له‌م دواییانه داگیریان كردوون. هه‌روه‌ها تاڵانكردنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه تیایاندا به‌ڵێنی سه‌ربڕینی ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌ده‌ن كه ناچنه ژێر باری ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی تێرۆریستیی توركیا و چه‌ته‌كانیان.
ئێمه وه‌ك یه‌په‌گه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیایان بگۆڕێت، پێشتر و هه‌تا ئێستاش مه‌یدانی شه‌ڕن و ئێستا چالاكیی سه‌ربازی له‌و هه‌رێمانه ده‌كرێن. ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه كه نزیك بوونەوه له هه‌رێمه‌كه، چونكه ده‌بنه ئامانجی ڕه‌وای شه‌ڕڤانانی ئێمه. هه‌روه‌ها داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه به‌دوای پیلانه‌كانی توركیا نه‌كه‌ون و هۆشداریشیان پێده‌ده‌ین كه هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست نه‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی ئامانجه‌كانی توركیا دژی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه. چونكه جێگیركردنی ئه‌وان له هه‌رێمه‌كه به زه‌خت و زۆرداری ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی ڕه‌وا و قانوونی‌یان هه‌بێت كه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌م كاره قانوونه نێونه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌كان پێشێل ده‌كات و مافی شه‌ڕڤانانی ئێمه‌یه كه بیانكه‌نه ئامانجی خۆیان.»
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە