بەپەلە ... بڕی ٩ میلیارد دۆلار بەشە بوودجەی هاوردەکاران لە بانکی ناوەندی ئێران دیار نەماوە

بەپەلە ... بڕی ٩ میلیارد دۆلار بەشە بوودجەی هاوردەکاران لە بانکی ناوەندی ئێران دیار نەماوە

بڕی ٩ میلیارد دولار بەشە بوودجەی تایبەت بە هاوردەکاران لە ئێران نادیارە .

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بوودجەی پەرلەمانی ئێران بە ناوی " عێزەتوڵڵا یووسفیان " ، سەبارەت  بە ڕوونکردنەوەو ئاشکراکردنی پرسی دراوی دەوڵەتی ، باسی لەنادیار بوونی زیاتر لە ٩ میلیارد دۆلار لەو ١٢ میلیاد دۆلارە دەوڵەتییە کرد کە بانکی ناوەندی تایبەتی کردبوو بە هاوردەکارەکان.

بانکی ناوەندی لە ووڵام بە ووتەکانی ئەم نوێنەرەی پەرلەماندا دەڵێ : چارەنووسی ئەو ٩ میلیارد دۆلارە دیارە و لە سەر داواکاری سەرۆک کۆمار و دەفتەری سەرۆک کۆماری، ناوی ئەو کەسانەی کە ئەو بڕە دۆلارەیان پێدراوە ، خراوەتە بەردەم ناوەندەکانی چاودێری. ئەمە لە حاڵێکدایە ئەو ناوانەی کە دراون بە ناوەندە چاودێرییەکان ، ئەو بڕە پارەیەی کە وەریان گرتووە نزیک بە ٣ میلیارد دۆلارە، لە کۆی ١٢ میلیارد دۆلار، کە وەک دراوی دەوڵەتی دیاری کرابوو. بەم پێیە ٩ میلیارد دۆلار لەو پارەیەی کە تەرخان کرابوو وەک دراوی دەوڵەتی دیار نەماوە.

دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام، نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو، هەڵکشا و گەیشتە سەرووی ٦٠٠٠ تمەن ، دەوڵەت نرخێکی دیاری کردبوو وەک دراوی دەوڵەتی بە بری ٤٢٠٠ تمەن. هەرچەند ئەم دراوە دەوڵەتییە تەنها بەشێکی کەم لە دەست و پەیوەندەکانی ڕژیم وەریان دەگرت بەڵام دەرکەوت کە لەو پارەیەشدا دزی کراوەو بڕێکی زۆری دیار نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە