پەیامی کورد... قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە بەغدا ڕاگەیەندرا
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕاگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند، ئەم هەنگاوەش دوای «نەفیری گشتی» بوو لەلایەن لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە شارەکە.
بەهۆی تێکچوونی باری ئەمنی لە بەغدا لە پاش ڕاگەیاندنەکەی موقتەدا سەدر بۆ وازهێنان لە کاریی سیاسی و ڕاگەیاندنی نەفیری گشتی لەلایەن لایەنگرانی ڕەوتی سەدرەوە، قەدەغەکردنی هاتووچۆ لایەن ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە ڕاگەیەندرا.
بەپێی بەیاننامەیەک کە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە بڵاوکرایەوە» قەدەغەکردنی هاتووچۆی گشتی لە بەغدای پایتەخت ڕادەگەیەنرێت، قەدەغەکردنەکەش هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان دەگرێتەوە».
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە» قەدەغەکردنەکە لەدوای کاتژمێر سێ و نیوی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەست پێ دەکات».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە