پەیامی کورد … لە عێراق بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ماوەی ١٠ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ بسەپێنێت، قەدەغەكە لە ١٢ی مانگەوە دەستپێدەكات و تا ٢٢ی مانگ.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتووە: ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریداوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت، ئاشكراشی كردووە، كە قەدەغەی هاتووچۆ لە ١٢ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و تا ٢٢ی مانگ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانیش دەگرێتەوە.
ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق لەكاتێكدایە كە لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا لە ٣ ڕۆژی جەژندا قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت لەپێناو كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە