بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

پەیامی کورد … بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

 

لە عێراق، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا، قەدەغەی تەواوەتیی هاتوچۆ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەستی پێکرد.

 

لە کاتژمێر ١٢ی نیوەشەوی رابردوو (شەوی سێشەممە لەسەر ئەمڕۆ چوارشەممە 12-5-2021)، بۆ ماوەی ١٠ رۆژ، هاتوچۆ لە هەموو شارەکانی عێراق، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە تەواوەتی قەدەغە کرا.

 

تا ئێستا یەک ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٩١٤ کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، ١٥ هەزار و ٨٣٤ کەس گیانیان لەدەست داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە