پەیامی کورد ... له ١١ رۆژدا ٥٠ هاووڵاتیی كورد له رۆژههڵاتی كوردستان دهستگیر كراون
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاشكرای دهكات، رۆژی رابردوو لانیکەم هەشت هاووڵاتیی کورد کە دوو کەسیان ژن بوون لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری بۆکانی دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار، له ماوهی ١١ رۆژیشدا ٥٠ هاووڵاتی كورد له شاره كوردییهكانی رۆژههڵاتی كوردستان دهستبهسهر كراون.
رێكخراوهكه رایگهیاندووه: رۆژی سێشهممه ١٩ی ئهم مانگه لانیکەم شەش ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو و ئورمیە چوونەتە ناو بۆکان و دەستیان کردووە بە دەستبەسە کردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان.
بە گوێرەی راپۆرتی رێكخراوهكه، تا ئێستا لانی کەم هەشت هاووڵاتی بە ناوەکانی، رۆژین محەمەدپوور، فەریبا ئەحمەدی، حسێن میهرەبانی، هێرش رەسووڵپوور، فواد محەمەدپوور، قادر رەسووڵپور، محەمەد حاجی رەسووڵ پوور و عەلی زولفی دەستبەسەر کراون.
لە لایەکی دیکەوە و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی بۆکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدەش بە ناوی دیاکۆ زەردەشتی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوه.
بەو پێیە تەنیا لە رۆژی سێشەممەدا، لانی کەم 15 هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان، نەغەدە، پیرانشار و کەلاتەرزان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
رێكخراوی ههنگاو ئهوهشی باسكردووه، لە ماوەی ١١ رۆژی رابردوودا لانیکەم ٥٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. لەم ژمارەیە سێ کەسیان ئازاد کراون و ٤٧ کەسیشیان هەر وا بە دەستبەسەری ماونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە