پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
ئێوارەی ١ی ئازاری ٢٠٢٦ بارەگای فیرقەی ١١ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە .
ئەم پەلامارە تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر .
وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە سوودانی سەرۆکی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان دەکات ،سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لەیاسایی یانە دابنێت و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە رووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی بکات، بەردەوامی دان بەم کردەوە تیرۆریستیانە بێ وەڵام نابێت .
وەزارەتی پێشمەرگە
١ی ئازاری ٢٠٢٦
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە