سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاو دەکاتەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاو دەکاتەوە

سەرۆک مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی ناوچەی سەدری بەغدا بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای سەرکۆنەکردنی  رایگەیاند، ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤبوونی تیرۆریستانە.

سەرۆک مەسعووود بارزانی، لە پەیامێکدا ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر شاری سەدر لە بەغدا دەکات و رایدەگەێنێت "ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤبوونی تیرۆریستانە".
لە پەیامەکەی مەسعوود بارزانیدا  هاتووە: "زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەكەم كە دوێنێ لە بازاڕێكی شاری سەدر لە بەغدا كرایە سەر هاووڵاتیانی بێ تاوان كە لە ئەنجامدا دەیان هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون. ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤبوونی تیرۆریستانە كە لە ڕۆژی عەرەفە و لەو كاتەی خەڵك خۆیان بۆ پێشوازی لە جەژن ئامادە دەكرد تاوانێكی قێزەونی لەوشێوەیە ئەنجام دەدەن."

دەشڵێت،" ئەوانە دوژمنی ئایین و مرۆڤایەتی و پیرۆزییەكانن و، لە هەموو بەهایەك شۆراون و دەبێ باجی ئەو تاوانەیان بدەن".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە دەکەم. دڵم لەگەڵ خەم و ئازارەکەیانە و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێ و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم"

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە