پەیامی کورد ... نوێنه‌ری ئه‌مریکا له ناتۆ ڕایگه‌یاند: هه‌نگاوی تورکیا بۆ کڕینی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له ڕووسیا، کێشه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی گه‌وره بۆ ئه‌ندامانی ناتۆیه و ده‌بێت ئانکارا له‌م کاره دووری بکات.
به پێی ڕاپۆرتێک له بلۆمبێرگ، کێ بێیلی هاچینسۆن، نوێنه‌ری ئه‌مریکا له ناتۆ ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا له دوای ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ ڕووسیا سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی ناڤۆکی به ڕێککه‌وتنێکی باشتر بگات، تورکیاش نابێت سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له ڕووسیا بکرێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کڕێنی هه‌رجۆره چه‌کێک له لایه‌ن تورکیاوە له ڕووسیا نیگه‌رانه. هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ نیگه‌رانن له‌وه‌ی تورکیا له دوای کڕینی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له ڕووسیایه.
شایانی باسه که تورکیا له ئۆکتۆبه‌ر ساڵی ۲۰۱۹ یه‌که‌م وجبه‌ی سیستمی دژه مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له ڕووسیا وه‌رده‌گرێت.
هاچینسۆن ئاماژه‌ی داه که ئه‌م کاره‌ی تورکیا بۆ کڕینی ئێس ۴۰۰ ئه‌منیه‌تی ئه‌ندامانی ناتۆ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا چه‌ند حه‌فته به‌ر له ئێستا له ڕێککه‌وتنی قه‌ده‌غه‌ی مووشه‌کی مامناوه‌ندی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ڕووسیا کشایه‌وه که ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی وڵاتانی جیهانی به‌داوه بووه، مسکۆ له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌م جۆره چه‌کانه له‌م ڕێککه‌وتنه کشاوه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە