پەیامی کورد... كۆبوونەوەیەكی نێودەوڵەتی لەبارەی چارەنووسی كەمپی هوڵ لە سوریا بەرێوەدەچێت
ئەمرۆ كۆبوونەوەیەكی نێودەوڵەتی لەبەغدای پایتەختی عێراق بەرێوەدەچێت بۆ گفتوگۆكردنی دۆسیەی كەمپی هوڵ لەسوریا كەپێشتر 10 هەزار گەڕی عێراقییەكان لەو كەمپەدا بۆ وڵات گەڕاونەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە: ئەمرۆ عێراق ژمارەیەك وڵات ونوێنەرایەتی مێوانداری دەكات بۆ ئەوەی گفتوگۆی دۆسیەی كەمپی هوڵ بكات كە بەشێكی زۆری عێراقیەكانی لەخۆ گرتووە و لەژێر كونترۆڵی هەسەدە دایە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە: لەو كۆبوونەوەیە دا تێڕوانینی حكومەتی عێراق لەبارەی كەمپی هۆڵ لەسوریا دەخرێتەڕوو و گوتی: كۆتایی هێنان بە دۆسیەی كەمپی هوڵ بۆەتە بەرژەوەندییەكی باڵای ئەمنی بۆ عێراق.
لەو كۆبوونەوەیەدا هەر یەكە لەنوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا و باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی و ئاسیایی جیاواز بەشدارن تێیدا كەبەشێك لەو چەكدارانەی كەمپی هوڵ هەڵگری ناسنامەی بیانین .
لەئێستا دا 31 هەزار عێراقی لەنێو كەمپی هوڵ لەسوریا دا دەژین و خێزانەكانی سەر بەداعشن و 20 هەزار كەس لەخوار تەمەنی 18 ساڵییەوەن و 10 هەزار كەسیش لە 20 ناسنامەیی جیهانی جیاوازن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە