پەیامی کورد … كالیفۆرنیا/ زیاتر لە 700 هەزار دۆنم لە دارستان و لەوەڕگەكان سوتاوە
ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا بەردەوامە و بە هۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 700 هەزار دۆنم لە دارستان و لەوەڕگەكان سوتاون.
بەپێی میدیاكانی ئەمریكا سەرباری هەوڵەكانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە، تائێستا ئاگرەكەی كالیۆفۆرنیا بەردەوامە و بە هۆیەوە گوندی گرینویل بە تەواوەتی سوتاوە و هەزاران كەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە لانیكەم سێ كەس لە دانیشتوانی ناوچە زیانلێكەوتوەكان بێسەروشوێنن و زیاتر لە 700 هەزار دۆنم لە دارستان و لەوەڕگەكانی كالیفۆرنیا سوتاوە و تائێستا تەنها 21%ی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە.
بەرپرسانی حكومی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە هۆكاری سەرەكی ئاگركەوتنەوەكە دادەنێن و بەدوریشی نازانن هەر بە هەمان هۆكار ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكانی دیكەی كالیفۆرنیاش رووبدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە