پەیامی کورد ... ئافەتێکی گەورە زیاتر لە ٦٠ هەزار دۆنم لە دارستانەکانی زاگرۆس وێران دەکات
ئافەتی پەپوولەکان، بۆسەر ٦٠هەزار دۆنم لە دارستانەکانی زاگرۆس
٢٠%ى دارستانەکانی زاگرۆس لە پارێزگای کەهکیلوویه و بویەرئەحمەد هەڵکەوتووە و لەم پانتاییەشدا ٦٠هەزار دۆنمی داربەڕووەکان کەوتووەتە ژێر هێرشی پەپوولە گەڵاخۆرەکان.
بە پێی زانیاری پسپۆڕانی ئەم بوارە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئافەتە هەر دۆنمێک لە داربەڕووەکان پێویستی بە ٤ ملیۆن تمەنە کە پارەیەکی زۆر کەمە!
بەڵام تا ئێستا هیچ ناوەند و بەرپرسێک، ئاوڕی لە کێشە و چارەسەرەکەی نەداوەتەوە.
کارەساتەکە لەوەدایە کە ٤٠%ى دارستانەکانی ئێران، لە زاگرۆس هەڵکەوتووە و زیاتر لە ٥٠%ى ئاوی ئێرانیش هەر لەم ناوچەیەوە دابین دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە