پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩/١٠/٢٠١٩، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ئه‌منی و سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌وحه و زه‌مینه‌ی له‌باری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری و هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی کونسوولخانه‌ی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی کوردستان، تاوتوێ کرد.
دۆخی سووریا و لێکه‌وته و کاریگه‌رییه‌کانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که باڵیۆزی عێراق له ده‌وحه و باڵیۆزی قه‌ته‌ر له به‌غدا تیایدا به‌شدار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە