خنکانی ٤٢ منداڵ بە هۆی وەرگەڕانی بەلەمێکەوە

خنکانی ٤٢ منداڵ بە هۆی وەرگەڕانی بەلەمێکەوە

پەیامی کورد … خنکانی ٤٢ منداڵ بە هۆی وەرگەڕانی بەلەمێکەوە

بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێكەوە لە باكوری رۆژهەڵاتی نێجیریا 42 منداڵ گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكیش رزگار كران، تاوەكو ئێستاش تەرمی 13یان نەدۆزراونەتەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، لە ولایەتی كانو لە باكوری رۆژهەڵاتی نێجیریا، بەلەمێك بە 42 سەرنشینەوە كە تەمەنیان لە نێوان 8 بۆ 15 ساڵان بووە نقوم بووە.

سەمین عەبدوڵڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگركوژێنەوەی كانو رایگەیاندووە، تەرمی 29 منداڵیان دەرهێناوەتەوە و 7 منداڵیش رزگار كراون، هەروەها گەڕان بەدوای تەرمی 13 منداڵەكەی تریش بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە