بەهۆی هەورە بروسکەوە مێرمنداڵێک گیانی لە دەستدا

بەهۆی هەورە بروسکەوە مێرمنداڵێک گیانی لە دەستدا

مێرمنداڵیک بە هۆی هەورە بروسکەوە لە گوندێکی سنووری کفری گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، سامان سەرتیپ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شەهید خالید لە کفری ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەورە بروسکە لە مێرمنداڵێکی 14 ساڵانی دا و بە هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، مێرمنداڵەکە ناوی شێرکۆ نوعمانە و دانیشتووی گوندی قوڕیچایی سەر بە قەزای کفریە.

لە دوێنێیوە ئاسمانی زۆەبری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بووە بە هەور و هەورە بروسکە و ڕەشەباش زۆربەی ناوچەکانی گرتووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە