پەیامی کورد ... هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان "هه‌ده‌په " ووڵامی ووتەکانی ئه‌ردۆغانی دایەوە و ڕایگەیاند، "كورد و نه‌یارانی ئاكه‌په ناچنه هیچ شوێنێك و لێره ده‌مێننه‌وه، ئێمه لێره‌ین، تۆ ده‌بێ بڕۆی".
سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان " هه‌ده‌په " لەمیانەی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا سه‌ردانی ناوچه‌ی تاتوان-ی سه‌ر به شاری به‌دلیسی كرد و پەیامێکی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و رایگەیاند، "له سندوقه‌كاندا ووڵامی خۆت وه‌رده‌گریته‌وه".
ته‌مه‌للی باسی له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌ده‌په كرد و هاوکات وه‌ڵامی ووتەکانی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه كه وتبووی، "لێره شوێنێك نییه به ناوی كوردستان، ئه‌وانه‌ی باسی كوردستان ده‌كه‌ن با لێره بڕۆن"، ته‌مه‌للی لەوەڵامی ئەو وتانەدا وتی، "كورد و نه‌یارانی ئاكه‌په ناچنه هیچ شوێنێك و لێره ده‌مێننه‌وه، هه‌موو گه‌لانی توركیا وه‌ڵامێكی باشت ده‌ده‌نه‌وه، كورد و تورك و ئازه‌ری و گه‌لانی دیكه له سندوقه‌كاندا باشترین وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه، ئێمه لێره‌ین، ده‌بێت تۆ بڕۆی".
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په ڕاشیگەیاند، "ئەردۆغان ئه‌م گه‌له وه‌ك به‌رده‌ستی خۆی ده‌بینێت، ئێمه هاوڵاتیی ڕه‌سه‌نی ئه‌م گه‌له‌ین، ئێمه كوردین، توركین، ئه‌رمه‌نین، ئه‌گه‌ر شه‌رم نه‌كات تۆقی سه‌ریشمان ده‌پێوێت، له‌م وه‌ڵاته تۆ تاوان ده‌كه‌ی، تۆ گه‌لان به‌گژیه‌كدا ده‌كه‌ی، كۆتایی به‌مه بێنه، دابڕینی كوردان، دابڕینی تورك و ئه‌رمه‌نه‌كان ئازاری زۆر ده‌داته ئه‌م وڵاته".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە