سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له دیدارێكی كه‌ناڵ RBC رووسی، له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی تاران بۆ سه‌ر مۆسكۆ هۆشداریی ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به كه‌ناڵه رووسییه‌كه‌ی گوتووه: "هه‌ڵوێسته‌كانی تاران و مۆسكۆ هه‌میشه وه‌ك یه‌ك و هاوته‌ریب نیین، جگه له‌وه‌ش، هاوشانی ئیسلامییه سوننه‌مه‌زهه‌به توندڕه‌وه‌كان، ئێران یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌یه ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئایینده‌ی رووسیا".
نه‌تانیاهو گوتوویه‌تی: "مه‌ترسی گه‌وره ئیسلامی شیعیی توندڕه‌وه كه حوكمی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌وڵی ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی و داگیركردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له كۆتاییدا ئێران چه‌ك و ئایدۆلۆژیاكه‌ی جگه له رۆژئاوا و ئیسرائیل، ره‌وانه‌ی رووسیاش ده‌كات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە