پەیامی کورد... پاسێكی سەردانیكەرانی عێراقی لە ئێران وەرگەڕا و زیاتر لە 30 كەس بونەقوربانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، پاسێكی سەردانیكەرانی مەزارگەری ئیمام رەزا لە رێگەی نەیشابور بۆ سەبزەوار بەرەو شاری مەشهەد، وەرگەڕا و زیاتر لە 30 كەس بونەقوربانی.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، كاتژمێر 6:18ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەك شەممە، پاسێكی سەردانیكەرانی عێراقی لە رێگای سەبزەوار- نەیشابوور دوای ئەوەی خۆی كێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا، وەرگەڕاو سێ تیمی فرایگوزاری رەوانەی ناوچەكە كراون و تا ساتی راگەیاندنی ئەم راپۆرتە، چوار كوژراو و 31 بریندار تۆماركراون.
ئەوەشی خستەڕوو: هۆكاری رووداوەكە گۆڕینی ئاراستەی لەناكاوی یەكێك لەو دوو ئۆتۆمبێلە بووە كە پاسەكە خۆی پێدا كێشاون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە