پەیامی کورد... پێشەوا هەورامانی: 500 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا خێر و قه‌رزه و حكومه‌ت بڕیارێكی له‌سه‌ر ده‌دات
سه‌باره‌ت به ناردنی 500 ملیار دینار بۆ موچه‌خورانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم پێی وایه: ئه‌و بڕه پاره‌یه "خێر و قه‌رزه" و به‌شی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ناكات، ده‌شڵێت: له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو حكومه‌ت بڕیار له‌باره‌ی ناردنی 500 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌دات.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان24، پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ناردنی بڕی 500 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌شێوه‌ی مینحه بۆ هه‌رێمی كوردستان وتی: ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ دراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنه سیاسی و یاسایی و ده‌ستووری و ئه‌خلاقییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه نییه و ناكاته نیوه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له 900 ملیار دیناری مانگانه‌ی پێویسته.
ئاشكراشیكرد: رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌و لایه‌نە به‌شداربوو و پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ده‌رده‌بڕن، وتیشی، كابینه‌ی نۆیه‌م له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه به ته‌نیا بڕیاری تێدا نه‌دراوه و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌شدار بوون، بۆیه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به ناردنی بڕی 500 ملیار ده‌درێت، كه حكومه‌تی فیدڕاڵی وه‌ك خێر به هه‌رێمی كوردستانی ده‌دات.
هه‌ر له باره‌ی بڕیاری ناردنی 500 ملیار له‌لایه‌ن به‌غدا و دابه‌شكردنی موچه و چاوه‌ڕوانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پێشه‌وا هه‌ورامانی وتی: سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی مووچه‌نزمه‌كان له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه دابه‌ش بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌مووان چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووین، بۆ ئه‌وه‌ی دوا بڕیار له‌و باره‌یه‌وه بدرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا پرسیاره له وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم كرا ده‌رباره‌ی "قسه‌ی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه خۆیان به ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تی عێراق ده‌زانن و له هه‌ردوو په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون هه‌رێمی كوردستان نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه و به‌شه‌بوودجه‌ی بۆ بنێرێته‌وه"، له‌وباره‌یه‌وه پێشه‌وا هه‌ورامانی وتی: "هه‌ندێك له‌و كه‌سانه دۆڕاوه و قاچاخچییه‌كی سیاسییه و مافی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی خۆی خواردووه، كه كاریان بۆ كردووه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ناكرێت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی قسه بكه‌ن و له كوێوه قازانج بكه‌ن كار بۆ ئه‌و لایه‌نه ده‌كه‌ن. هه‌ندێكی دیكه‌یان به نیاز و مه‌به‌ستی باش له‌و باره‌یه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن، به‌ڵام دنیابینیان بۆ عێراق كورتمه‌ودایه و وه‌ك پێویست نییه، هه‌ندێكیشیان ئه‌وانه‌ن كه چه‌ندین جار ئه‌و قسانه‌یان كردووه و گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه، به‌ڵام هیچیان راست ده‌رنه‌چوون، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وانه ته‌ڕ نابن و شه‌رم له لێدوانه‌كانیان ناكه‌ن و باكیان به پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان نییه و نه‌خۆشی ده‌رونییان به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و هه‌ر رۆژه و به چه‌پڵه‌ی كه‌سانێكه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕن."
" ئه‌و جۆره كه‌سانه و لایه‌نی گه‌وره‌تریش له‌و كه‌سانه، بوونه‌ته هۆی دروستبوونی ژاوه‌ژاو و سه‌رئێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ڵوێسته‌كانیان وایكردووه، هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا به‌رامبه‌ر به به‌غدا وه‌ك پێویست ده‌نگ به‌رز نه‌كاته‌وه." پێشه‌وا هه‌ورامانی وای وت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە