پێشەوا هەورامانی: بەرامبەر بەغدا پشودرێژی جارانمان نییە

پێشەوا هەورامانی: بەرامبەر بەغدا پشودرێژی جارانمان نییە

پەیامی کورد... پێشەوا هەورامانی: بەرامبەر بەغدا پشودرێژی جارانمان نییە


وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند :”شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەكاتەوە. ئەگەر هیچ گەشبینییەك لە حكومەتی فیدڕاڵ بەدی نەكەن، رێگەچارەی دیكەمان دەبێت”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك لە پارتی راگەیاند :”كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا تەنیا موچە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە دەیان مافی زەوتكراوی دیكەی هەرێمی كوردستانەوە هەیە كە بەغدا پێی رەوا نابینێت و حكومەتی هەرێمیش دەستبەرداریان نابێت و بە مافی خۆی دەزانێت داكۆكی لێ بكات. بابەتی موچە كرایە بابەتێكی سیاسی بۆ بێزاركردنی حكومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان”.

ئاشكراشیكرد :”لە سەرەتای مانگی یەكی ساڵی 2024، كۆبوونەوەی دیكە لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ ئەنجام دەدرێت. ئەو كۆبوونەوانە كۆبوونەوەی ئەنجامی كۆتایی دەبن و درێژخایەن نابن وەكو هەمو جارەكانی دیكە و ئەو پشودرێژییەمان نابێت كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە بەغدا هەیبوو”.

راشیگەیاند “سەقامگیری عێراق پەیوەستە بە سەقامگیری هەرێمی كوردستانەوە، ئەگەر لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە ئەنجام نەگات، ئەو نیمچەئارامییەی هەیەتی، نایمێنێت و لێی تێكدەچێت.”

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە