پەیامی کورد... خۆڵبارینی چڕ سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەفی ڕاگرت
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەغدا و چەند پارێزگایەکی تری خوار و ناوەڕاستی عێراقی گرتەوە، فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانیش گەشتەکانیان ڕاگرت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ئاگادارییەکدا (١ی ئایاری ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ کەمتر لە ٥٠٠ مەتر و بۆ سەلامەت گەشت و سەرنشینەکان، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕادەگیرێن.
هاوکات فڕۆکەخانەی نەجەفیش هەمان ڕێکاری گرتە بەر و جەختیان کردووەتەوە لە کاتی ئاساییبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا گەشتەکان دەستت پێ بکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە