ڕەخنەی تووندی تورکیا بەرامبەر ئەمریکا
مەولوود چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە قەدەغە کردنی تەواوی هاوردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ووڵاتانی دیکە بە تووندی ڕەخنەی گرت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئانادۆڵۆ ، مەولوود چاووش ئۆغلۆ لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنووسی هاەبەشدا هاوتا لەگەڵ سراج الدین مهرالدین ، وەزیری دەرەوەی تاجیکستان لە ئانکار ڕایگەیاند : ئەمریکا کە فەرمان دەدات لە جیاتی ئێران لە چ وولاتێک نەوت بکڕدرێت ، لە سنووری ڕێگە پێدراوی ڕەفتاری خۆی دەردەچێت " .
بە ووتەی ئەو ئانکارا لە هەمان سەرەتاوە لەگەڵ گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی ئیران ڕاوەستاوە . مەولوود چاووش ئۆغلۆ هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە ڕایدەگەێنین ئەم گەمارۆیانە هەڵەیە ە ناشمانەوێت لەگەڵی هاوڕا بین و ئەنجامی بدەین ."
بە ووتەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ، گەمارۆیەکانی ئەمریکا لە دەرەجەی یەکەم دا بە نەتەوە و نە بە دەولەتی ئێران زەرەر و زیان دەگەێنێت و جگە لەمانەش گەمارۆوەکانی واشینتۆن لە بواری دەستەبەر کردنی سەقامگیری و ئەمنییەت لە ناوچەکە زیاد لە پێویست مەترسیدارن .
پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران لە دوای لە دەست گرتنی هێز لە لایەن دۆنالد ترامپ ەوە ئاڵۆزتر بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە