پەیامی کورد... یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت
نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا، ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەختێک بە 100 کۆچبەرەوەلە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت.
شەهرام حهمه، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ كاروباری پهنابهران، رایگەیاند: زیاتر لە 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە منداڵیشیان لەگەڵدا بووە، هەروەها 50 کەس ڕزگارکران و تا ئێستاش نزیکی 10 کۆچبەر بێسەروشوێنن.
رونیكردهوه، یهختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆشتوە و تا ئێستا هۆکاری ڕوداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرا نەکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە