ئۆكرانیا: 11 فڕۆكەی ئێرانیمان خستەخوارەوە

ئۆكرانیا: 11 فڕۆكەی ئێرانیمان خستەخوارەوە

پەیامی کورد... ئۆكرانیا: 11 فڕۆكەی ئێرانیمان خستەخوارەوە


هێزەكانی بەرگری ئاسمانی ئۆكرانیا ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، رایانگەیاند، 11 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە جۆری شاهید 136 یان خستووەتەخوارەوە لە ناوچەی مێكولایڤ لە باشووری وڵات.

هێزەكانی بەرگری ئاسمانی ئۆكرانیا ئاماژەیان بە ئەوەشكردووە، شكستیان بە چەند هێرشێكی سوپای روسیا هێناوە لە بەرەی باخموت و باخموتسكی و ئیفانگراد و مارینكا و سولیدار و ئۆزاریانیفكا و ئۆدرادیفكا لە ناوچەی دۆنتسێك.

لەلایەكی دیكەوە باس له‌وه‌شكراوه‌، كه‌ هێرشی سوپای روسیا تێكشكێندراوە لە بەرەی بیلوگوریڤكا لە ناوچەی لۆهانسك.

راشیگەیاند لەبەرەی خێرسۆن سوپای ئۆكرانیا توانیویەتی شەش یەكەی چەكدار و كەرەستەی سەربازی روسیا لە ناوچەی نوفایا كاخوڤكا تێشكبشكێنێت و نزیكەی 150 سەربازی روسیش بریندار بوون.

لەلایەكی دیكەوە سوپای ئۆكرانیا هێرشی مووشەكی و ئاسمانی كردووەتەسەر هێزەكانی روسیا لە ناوچەی زاپۆریژیا.

كاربەدەستێك لە ناوچەكە دەڵێت، 17 كەس كوژراون لە بۆردوومانی شاری زاپۆریژیا لە باشووری خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە