پەیامی کورد ... لە بەیاننامەیەکدا بە هۆی دۆخی ئەمنییەوە داوا لەهاووڵاتیانی چینی دەکرێت سەردانی ئەمریکا نەکەن .
وەزارەتی گەشت وگوزاری چین داوا لەهاووڵاتیانی ووڵاتەكەی دەكات، بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە سەردانی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا نەكەن، جەختیشدەكاتەوە، مامەڵەیەكی نادادپەروەرانە لەگەڵ گەشتیارە چینەكان دەكرێت.
لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی گەشتوگوزاری چین هۆشداری لەبارەی دۆخی ئەمنی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاداو رایگەیاند، مامەڵەیەكی ناداداپەروەرانە لەگەڵ گەشتیارانی چینی دەكرێت بەبێ هۆكارو رێكارێكی زۆریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وەزارەتی گەشتوگوزاری ئەوەشی خستوەتەڕو، رێكارە توندەكانی ئەمریكا بەرامبەر گەشتیارە چینیەكان بۆ ڤیرووسی كۆرۆنا دەگەڕێتەوەو رێگەش بەژمارەیەكی زۆریان نادرێت كە بچنە خاكی ئەو ووڵاتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی چین بڵاویكردەوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤیرووسی كۆرۆنا لەمانگی رابردودا، ٢٦٧٠ كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە، ٧٨ هەزارو ١٥٩ حاڵەتی تووشبوونیش بەو ڤیرووسە تۆماركراوە، لەبەرامبەریشدا٢٤ هەزارو ٨٠٠ كەس ڤیرووسەكەیان تێپەڕاندوەو چاكبوونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە