پەیامی کورد ... لە فەڕانسا سێ پۆلیس کوژران
له هێرشێكدا کە له ناوه‌ڕاستی فه‌ڕه‌نسا ئەنجام درا، چوار پۆلیس بونه قوربانی.
ئاژانسى هه‌واڵی فرانس پرێس له زارى نوێنه‌رى داواكارى گشتى فه‌ڕه‌نساوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، له هێرشێكدا ٣ ئه‌ندامى هێزه‌كانى پۆلیس كوژراون و یه‌كێكى تریش برینداربوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، پۆلیسه‌كان به‌ده‌م بانگه‌وازێكی فریاكه‌وتنه‌وه چون، كه په‌یوه‌ندی به توندوتیژیی خێزانییه‌وه هه‌بوه و ویستویانه ژنێك رزگاربكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه.
لاى خۆیشیه‌وه هێزه‌كانى پۆلیسى ئه‌و وڵاته هێرشه‌كه‌ى پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی بهوهكردوه، روداوه‌كه له ناوچه‌ی پوی دو دوم له ناوه‌ڕاستی فه‌ره‌نسا رویداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە