لە داقووق سێ پۆلیسی فیدراڵی کوژران

لە داقووق سێ پۆلیسی فیدراڵی کوژران

پەیامی کورد … لە داقووق سێ پۆلیسی فیدراڵی کوژران

لە ئاکامی پەلامارێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سێ پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەئاژانسی ئەنادوڵوی راگەیاند کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردوو ، چەکدارانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی لەگوندی شبێچەی چەمی رۆخانە لەباشووری قەزای داقوق.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، لەئەنجامی ھێرشەکەدا سێ پۆلیسی فیدڕاڵی کوژراون و لەکاتی روبەرووبونەوەی نێوان پۆلیس و چەکدارانی داعش بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ھەمەردا تەقیوەتەوە و بەم هۆیەوەش تێکشکاوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆئەوەیش کرد، لە دوای پەلامارەکەیان، چەکدارەکانی داعش بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوون و گەڕانی ھێزە ئەمنییەکان-یش بەدوایاندا بەردەوامە.

راشگەیەندرا کە تەرمی سێ کوژراوەکەی پۆلیسی فیدڕاڵیش بۆ نەخۆشخانەی داقوق گواستراونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە