لە درێژەی دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و میدیایی کورد، ڕژیمی ئێران یەکێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی شاری قوروە دەستبەسەر دەکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو هێزەکانی دەزگای ئێستیخباراتی شاری سنە، ڕۆژی شەممە " ٧ی ژوئیەی ٢٠١٨ " ، یەکێک لە چالاکە ناسراوەکانی شاری قوروە بە ناوی “ئەرسەلان هەدایەتی”یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیاریەکی ڕوون لە چارەنووسی ئەرسەلان لەبەردەست نیە.
ئەرسەلان هیەدایەتی لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا چالاکی مەدەنی و میدیایی هەبووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە چالاکییە کەلتووری و میدیاییەکانی ناوچەی زاگرۆس دا نواندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە