چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد … چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

 

یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

 

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢١، عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدنەی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی ئەڵڵاوەیسی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هۆکاری دەستبەسەر کرانی نادیارە.

 

جێگای ئاماژەیە کە عەلی ئەڵڵاوەیسی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١٨ (١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە بارمتە ئازاد کرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە