پەیامی کورد... لەئەڵمانیا دوو پەنابەری عەرەب بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیر کران
ئەمڕۆ چوارشەممە دوو پەنابەری عەرەب لە ئەڵمانیا، كە برای یەكترن، بە تۆمەتی هەوڵی تیرۆریستی و هێرش بۆ سەر كڵێسایەكی سوید دەستگیر كران.
ئێزگەی فەرمیی سوید بڵاوی كردەوە كە دوو برای پەنابەر كە هاووڵاتیی سووریان، لە ئەڵمانیا سزای زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی ئاشكرا بوو پلانیان داناوە كە کڵێسایەکی قەرەباڵغی سوید بتەقێننەوە.
دوو پەنابەرە عەرەبەكە ئاشكرایان كردووە كە ویستوویانە تۆڵەی سووتاندنی قورئان لە سوید بكەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە