لاواز بوونی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕووسیا

لاواز بوونی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕووسیا

پەیامی کورد    ...    دانپێدانانی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕووسیا .

ژەنەڕاڵ مارک مەیلی ، بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دانیشتنی قسە کردن و گوێگرتن لە پەرلەمانی نوێنەرانی کۆنگرە ڕایگەیاند : بەرتەری و بەهێزی سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە جیهان لەناو چووە ، لە حاڵێکدا کە ڕووسیا و چین تواناییەکانی خۆیان لەم بوارەدا بەهێز دەکەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بەرپرسەی پێنتاگۆن هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ، لە حاڵی ئێستادا ، ئەرتەشی ئەمریکا هێشتا ئامادەی دەستەبەرکردنی ، دەستراهێشتنی سەربازی ، پارێزگاریکردن لە ووڵاتەکەی خۆی لە بەرامبەر هەر هێرشێک ، پاڵپشتی لە هاوپەیمانان و شەڕ لەگەڵ هەر دوژمنێک جێگای هێز و تێڕامانە .

ژەنەڕاڵ مارک مەیلی هەروەها ووتی : سەرەڕای ئەمانە ، بەرتەری و باڵادەستی ئێمە لە ڕەقابەت و کێبڕکێدا سست و لاواز بووە و هیچ کەسێک نابێ ئەم خاڵە بخاتە ژێر پرسیارەوە . چین و ڕووسیا توانا سەربازییەکانی خۆیان بەهێز دەکەن تاکوو بە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا سەرکەون و نفووز و کاریگەری خۆیان لە سەرتاسەری جیهان بەهێز بکەن .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاناتۆلی ئانتۆنۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا ڕایگەیاندبوو : مۆسکۆ بە دوای پێشبڕکێی چەک و تەقەمەنی یا خود بەرتەری و باڵادەستی سەربازی نییە ، بەڵکوو هیزە چەکدارەکانی ئەوان هۆکارێکی گرینگن لە پاراستنی ئەمنییەتی نێودەوڵەتیدا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە