لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە پەلاماری پاڵاوگەی نەوتی کراسنۆدار درا لە رووسیا

لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە پەلاماری پاڵاوگەی نەوتی کراسنۆدار درا لە رووسیا

پەیامی کورد... لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە پەلاماری پاڵاوگەی نەوتی کراسنۆدار درا لە رووسیا


لە ئاکامی پەلاماردانی پاڵاوگەی نەوتی کراسنۆدار لە رووسیا لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، ئاگر لە پاڵاوگەکە کەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵیی "TASS" بڵاوی کردەوە کە لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، پەلاماری پاڵاوگەی نەوتی گوندی ئیلسکیی دراوە لە ناوچەی کراسنۆدار و ئاگر لە پاڵاوگەکە کەوتووەتەوە.

فەرمانڕەوای ناوچەی کراسنۆدار، ڤێنیامین کۆندراتیێڤ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە تیمە پەیوەندیدارەکان ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و نووسیوویەتی: بەپێی زانیارییە بەراییەکان پەلامارەکە زیانی گیانی نەبووە، مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی گوندەکە نییە.

دوێنێ راگەیەندرا کە ئاگر لە دامەزراوەی عەمبارکردنی نەوت لەو ناوچەیەی رووسیا کەوتووەوە و بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەیشەوە کەس گیانی لەدەست نەداوە و بریندار نەبووە.

هەر دوێنێ کرملین رایگەیاند، ئۆکراینا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شەو هەوڵی داوە هێرش بکاتە سەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە کرملین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە