لە ژێر ڕێوشوێنی ئەمنی توونددا تورکیا کاروانی سەربازی و ژمارەیەکی زۆر تۆپهاوێژی گەیاندە سنووری سووریا

لە ژێر ڕێوشوێنی ئەمنی توونددا تورکیا کاروانی سەربازی و ژمارەیەکی زۆر تۆپهاوێژی گەیاندە سنووری سووریا

پەیامی کورد ...  تورکیا کاروانێکی سەربازی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆی تۆپهاوێژ بۆ پاڵپشتی یەکە سەربازییەکانی بەرەو عەنتاب بەڕێکرد بۆ گەیاندنی بە سنوورەکانی سووریا .

بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ ، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی سووپای تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات، ئەو کاروانە سەربازییە کە پێکهاتبوو لە بارھەڵگرەکان کە ژمارەیەک تۆپھاوێژی لێ بارکراوە، لە ھاتایەوە بە ھەردوو شارۆچکەی حاسا و کرکھان تێپەڕی و بەرەو عەنتاب و دواتریش گەیشتە سەر سنووری سووریا.

هاوکات ئەو کاروانە سەربازییە، لە ژێر ڕێوشوێنی ئەمنی توونددا بەرەو سنووری سووریا بەڕێکەوت.

لەلایەکی دیکەوە کاروانێکی سەربازی دیکەی تورکیا بەمەبەستی پشتیوانی لە یەکینەکانی سوپای ئەو ووڵاتە لەسەر سنووری سووریا، بەرەو ماردین بەڕێکەوتووە و کە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی تورکیا رەوان کرابوون، ئەمڕۆ بەیانی گەیشتە ٢٠ەمین کەتیبەی زرێپۆشی ئورفا و دواتریش بەرەو سنووری سووریا بەڕێکەوت.

ئەو کاروانە سەربازییەی سوپای تورکیا بە شارۆچکەی ڤیرانشەھیری سەر بە پارێزگای ئورفا تێپەڕی و بەرەو ماردین پێشڕەوی کرد

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە