لەروی ژمارەی دانیشتووانەوە عێراق لە پلەی 35ی جیهان جێی گرتووە و هیندستان بوو بە یەکەم

لەروی ژمارەی دانیشتووانەوە عێراق لە پلەی 35ی جیهان جێی گرتووە و هیندستان بوو بە یەکەم

پەیامی کورد... لەروی ژمارەی دانیشتووانەوە عێراق لە پلەی 35ی جیهان جێی گرتووە و هیندستان بوو بە یەکەم


ماڵپەڕی دانیشتوانی جیهان کە تایبەتە بە ژمارەی دانیشتوانی جیهان، ئاشکرای دەکات، عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە پلەی ٣٥ی جیهان و چوارەمی جیهانی عەرەبی لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە هەبووە.

بەگوێرەی ئەو پێگەیە، هیندستان لەڕووی ژمارەی دانیشتوانی جیهانەوە لە پێشەنگی وڵاتاندایە، دوای ئەوەی لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە لە چین تێپەڕیوە، بە 1.428.927 ملیار کەس، لە دوای ئەویش چین دێت بە 1.425.6663 کەس، لە دوای ئەویش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێت بە 340,038,448 ملیۆن کەس، دواتر ئەندەنوسیا دێت بە 277.586.297 ملیۆن کەس، لە دوای ئەویش پاکستان دێت بە 240.592. 951 ملیۆن کەس، لەکاتێکدا کەمترین وڵاتی جیهان لە جیهاندا دەوڵەتی ڤاتیکان بوو بە 5185 هەزار کەس، لە دوای ئەویش توڤالۆ دێت بە 11.396 هەزار کەس، لە دوای ئەویش ناورو دێت بە 12.780 هەزار کەس.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لە پلەی 35 دایە کە زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی جیهانە، بەو پێیەی ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2023 گەیشتووەتە نزیکەی 45.527.669 ملیۆن کەس، بە بەراورد بە ساڵی 2022 کە گەیشتبووە نزیکەی 44.496.122 ملیۆن کەس.

لە پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبیدا میسر بە 112,756,142 ملیۆن کەس، سودان بە 48,137,283 ملیۆن کەس لە پلەی دووەم دێت، دوای ئەویش جەزائیر دێت بە 45,622,125 ملیۆن کەس، لە پلەی سێیەمدا دێت و ئنجا عێراق و دواتر مەغریب بە 37,848,656 ملیۆن کەس، سعودیە بە 36,959,154 ملیۆن کەس.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە