لێپرسینەوە لە وەزیری دەرەوەی ئیران دەکرێت

لێپرسینەوە لە وەزیری دەرەوەی ئیران دەکرێت

پەیامی کورد...لێپرسینەوە لە وەزیری دەرەوەی ئیران دەکرێت

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ئێران بڵاوە بووەتەوە، بڕیارە رۆژی چوارشەممە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبەردەم پەرلەمان ئامادەبێت و وەڵامی پرسیاری ئەو پەرلەمانتارانە بداتەوە کە ستافی دیپلۆماسی حکومەتی ئێستای ئێران تۆمەتبار دەکەن بە رزگارنەبوون لە "باندی نیویۆرک".

عەبدوڵڵاهیان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردووەوە رووبەڕووی لێپرسینەوە بووەتەوە، لەو کاتەدا لێپرسینەوە لە کارنامەی پەرلەمان لابرا، بەهۆی پاشەکشەی نوێنەری تاران، عەلی خدریان، لە پرسیارکردن و دواخستنی بۆ ماوەی مانگێک، دوای ئەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوە گەیشتە رێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی بابەتەکە.

ئەو پرسیارەی ئاراستەی عەبدوڵڵاهیان کراوە، داوای روونکردنەوە لێ دەکرێت لەسەر "هۆکارەکانی هێشتنەوەی باندی نیویۆرک لە وەزارەتی دەرەوە"، کە ئەو ناوەیە لە بازنەکانی ئێراندا بە بازنەی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوە، و پێش ئەویش وەزیری پێشووتری دەرەوە، کەمال خەرازی، کە ئێستا سەرۆکایەتی کۆمیتەی باڵای ستراتژی سیاسەتی دەرەوە دەکات، کە ئۆرگانێکە لە ژێر نووسینگەی رێبەری ئێران و بە شێوەیەکی سەرەکی بەشدارە لە داڕشتنی ڕێگاکانی سیاسەتی دەرەوە دادەنرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە