لە ھێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد چەند ئەمریکییەک و عێراقییەک برینداربوون

لە ھێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد چەند ئەمریکییەک و عێراقییەک برینداربوون

پەیامی کورد... لە ھێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد چەند ئەمریکییەک و عێراقییەک برینداربوون

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە ھێرشە مووشەکییەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق، چەند کارمەندێکی ئەمریکی و سەربازێکی سوپای عێراق برینداربوون.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، دوێنێ شەممە کاتژمێر 18:30، ژمارەیەک مووشەکی بالیستی ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق کران.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، زۆربەی موشەکەکان، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بنکەی عەین ئەسەد خراونەتە خوارەوە، بەڵام ژمارەیەک مووشەکی دیکە لە بنکەکە کەوتنەخوارەوە و زیان بەر سەری ژمارەیەک کارمەندی ئەمریکی کەوتووە و سەربازێکی سوپای عێراقیش برینداربووە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا جەختیکردەوە هێرشەکە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کراوە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

هاوکات، لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند ژمارەیەک موشەک لە نزیک بارەگایەکی سوپای عێراق لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کەوتووەتەخوارەوە و بەھۆیەوە سەربازێک بریندار بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە