لە سەلاحەدین داعش هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی

لە سەلاحەدین داعش هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی

پەیامی کورد … لە سەلاحەدین داعش هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی

 

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر چەکدارانی میلیشیای سەرایا سەلام لە باکووری بەغدا.

 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)، چەکدارانی داعش شەوی شەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی سەرایا سەلام لە ناوچە زلوعیە لە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکووری بەغدا.

 

لە ئەنجامی هێرشەکەی داعشدا، دوو چەکداری سەرایا  سەلام کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بریندار بووە.

 

سەرایا سەلام یەکێکە لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سەر بە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدرە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە