له‌ رووسیا ئاگر لە خانەیەکی بەساڵاچوواندا كه‌وته‌وه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ 20 کەس گیانیان لەدەستدا

له‌ رووسیا ئاگر لە خانەیەکی بەساڵاچوواندا كه‌وته‌وه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ 20 کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... له‌ رووسیا ئاگر لە خانەیەکی بەساڵاچوواندا كه‌وته‌وه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ 20 کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەرێمی سیبریای رووسیا ئاگر لە خانەیەکی بەساڵاچوواندا کەوتەووە و لە ئاکامدا 20 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی TASSی رووسی لە هەواڵێکدا بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی کاروباری لەناکاو، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە بەهۆکارێکی نەزاندراو ئاگر لە خانەیەکی بەساڵاچووانی دوو نهۆمی لە شاری کەمەرۆڤ کەوتووەتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌،کە بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لە رووداوەکەدا 20 کەس گیانیان لەدەستداووە.

باس له‌وه‌ش كراوه‌،تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان بەتەواوەتی ئاگرەکە بکوژێننەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، نهۆمی دووەمی خانەکە کە بەهۆی ئاگرەکەوە بەتەواوی داڕووخاوە، بەشێوەیەکی نایاسایی دروست کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە