ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر کۆنترۆڵکرا و وتهبێژی بهرگری شارستانی زانیاری نوێ لهو بارهوه دهخاتهڕوو.
دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە کەوتنەوەی، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: "ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، ئەویش بە تەکنیکی دابڕین و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی، هەوڵدەدەن لە ماوەیەکی کورتدا بکەوینە قۆناغی ساردکردنەوە".
وتیشی: "لە ئێستادا مەترسییەکان بە رێژەی 75٪ کەم کراوەتەوە، هیوادارین لەناو بازاڕەکەدا زیانی گیانی بوونی نەبێت چونکە هێشتا نازانین کەسی تێدا بووە یان نا".
باسی لهوهشكرد، هێشتا 50 رۆژ تێنەپەڕیوە بەسەر دوایین ئاگری بازاڕەکەدا، کە ئەم ئاگرە لە نزیک هەمان شوێنی پێشوو کەوتووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە