پەیامی کورد ... بەرگری شارستانی هەولێر چەند ڕێنماییەک بڵاو دەکاتەوە
بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆى هاتنی وەرزی زستانەوە مۆبایل تا بەیانی لەسەر شەحن بەجێ مەهێڵن و لەکاتى خەوتندا گڵۆپ و ئامێرە کارباییە زیادەکان بکوژێنىەوە تاوەکو بەدووربن لە رووداوى ئاگرکەوتنەوە.
بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەگەر دەتانەوێت کەسە خۆشەویستەکانتان لەدەستنەدەن لە وەرزى زستاندا بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر، ئەوا مۆبایلەکانتان تا بەیانی لەسەر شەحن بەجێ مەهێڵن و وایەرى شەحنى ئەسڵى بەکاربێنن و لەکاتى خەوتندا گڵۆپ و ئامێرە کارەباییە زیادەکان بکوژێننەوە تاوەکو بەدووربن لە رووداوى ئاگرکەوتنەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "سویچ پلاک و هیتەر و وایەر و دابەشکارى باشى کارەبا بەکاربهێنن و ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوەی پاودەر بکڕن و لەماڵەوە دایبنێن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "بۆیلەرەکەتان بپشککن تاوەکو دڵنیاببنەوە کە ئۆتۆماتیکەکەی ئیش دەکات و خۆتان بەدووربگرن لە راکێشانی وایەر لەژێر کومبار، چونکە کە گەرم بوو ئاگر دەگرێ هاوشێوەى بەنزین".
باس لەوەشکراوە، لە بوونى هەرحاڵەتێکى ئاگرکەوتنەوە ئەوا بەزوترین کات پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ یان ١٢٥ بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە