فه‌یله‌سووفی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی رایدهگهێنێت، ئه‌گه‌ر خودا ته‌مه‌نم درێژتر بكات، ئه‌وا ده‌بمه شایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
بێرنارد لێڤی، سینهماكارو فه‌یله‌سووفی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسا، له کۆنفرانسی كورد دوای داعش كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه چوو، تیایدا وتارێکی پێشکەش کرد و رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دێرین كورد و فه‌ره‌نسا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می فرانسوا میتیران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: فه‌ره‌نسا خاوه‌ن هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌یه و، پێویسته به‌رپرسیارێتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و ته‌حه‌دیاتانه له‌ئه‌ستۆ بگرێت، كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێنه سه‌ر گه‌لی كورد.
گوتیشی: كورد خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزن بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی و گەشبینە بە بەدیهاتنی خەونی سەربەخۆیی لەهەر چوار پارچەی كوردستان، ئه‌گه‌ر خودا ته‌مه‌نم درێژتر بكات، ئه‌وا ده‌بمه شایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
گوتیشی "ئێستەش ئیمانوێل ماكرۆن سەركۆماری فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
لە كۆتاییشدا گوتی نابێ كورد مل بۆ داگیركاریی توركیا و ئێران و عێراق و سووریا دابنەوێنێ، بەڵكو پێویستە بەردەوام بن لە خەبات بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە