پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەێندراوی ئاسایشی سلێمانی ، دەستبەسەركردنی چەكدارێكی داعش له ناحیه‌ی بازیان ڕاگەیندرا.
بە پێی زانیارییەکان له ڕاگه‌یندراوی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هاتووە کە : "هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعشیان به‌ناوی " عه‌لی عه‌بوود عه‌تیه " كه دانیشتووی ناحیه‌ی " الرومانی " سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نباره ده‌ست بەسەر كردووه.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو چه‌كداره‌ی داعش له ساڵی 2015وه له‌سنووری ئەو ناوچه‌یەدا په‌یوه‌ندی به‌و رێكخراوه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵیان ماوه‌ته‌وه، داوای كۆتایی هاتنی داعش چوه‌ته سووریا‌و دواتر هاتوه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ساڵی 2019 دا ڕووی له‌سنووری چه‌مچه‌ماڵ و به‌رده‌قاره‌مان و بازیان كردووه".
بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی چه‌كداره‌كه‌ی داعش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (2)ی تیرۆر به‌ندكراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە