پەیامی کورد ... سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ستراتێژیک بوونی پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق و رایگەیاند تۆکمەبوونەوەی پەیوەندی تاران و بەغدا لە بەرژەوەندی هەر دوولایەنە و دژی هیچ ووڵاتێکی ناوچەکە نییە.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ شەو لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی ساڵی نوێ لێکرد.
ڕۆحانی جەختی کردەوە لایەنی ئێرانی ئامادەیە خێرا ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی سەفەری وەفدی ئێران بۆ بەغدا جێبەجێ بکات کە هەر ئەوە پەیوەندی نێوان دوو ووڵات زۆر بەرفراونتر لە ڕابردوو دەکات.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە بارینی باران لە ڕۆژانی رابردوو لە ناوچەکە و هەڵدانی ئاوی ئەروەند ڕوود جەختی کرد دەبێ بە زووترین کات ئەم رووبارە کە لە نێوان دوو ووڵاتی ئێران و عێراقدایە خاوێن بکرێتەوە تاکوو خەسار بە خەڵکی ئەو دەڤەرە نەگات.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا حەسەن ڕۆحانی جەختی کردە سەر زەروورەتی هاوکاری هەموو وڵاتانی گرینگی ناوچەکە بۆ هێنانەدی پاوەجێی و ئاسایشی زیاتر و وتی: سەقامگیری ناچەسپێت مەگین هەموو وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە یەکگرتوو بن و هاوکاری یەکتر بکەن بۆ چارەسەریی کێشەکان.
لەبارەی بڕیاری ئەمریکاوە بۆ بە فەرمی ناساندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی گوڵان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند : زیادە خوازییەکانی ئیسرائیل و بڕیارە هەڵەکانی واشنتۆن ، هاوکاری و پێکەوە بوونی ووڵاتانی ئەم ناوچە بە پێویست تر دەکات.
ڕۆحانی عادل عەبدولمەهدی بانگهێشت کرد سەردانی تاران بکات لە داهاتوویەکی نزیکدا.
لای خۆیەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوخەمی گەل و دەوڵەتی عێراقی بۆ ڕووداوی هاتنی لافاو لە ئێران و کوژرانی ژمارەیەک لە خەڵکی بە ڕۆحانی ڕاگەیاند و جەختی کرد: پەیوەندی ئێران و عێراق روو لە پەرەسەندنە و لە داهاتووشدا زیاتر تۆکمە دەبێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە