سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى ، و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ، ئیمانوێل ماكرۆن له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پڕۆسه‌ى سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد.
بە گوێرەی زانیاری لە ماڵپەری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/10/2018 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی عێراق و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقیان كرد و سه‌رۆك ماكرۆن جه‌ختى کردەوە له سەر گرینگی به‌شداری هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له پڕۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى بایه‌خدان و پشتگیری هه‌میشه‌یى فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و هەروەها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له پڕۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا به‌شدار ده‌بێت. هه‌روه‌ها هیوایان خواست كه په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بن.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشی سه‌رۆک ماکرۆنی کرد که دوای ڕووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری پارساڵ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕا له ئارامکرنه‌وه‌ی دۆخه‌که و ده‌سپێکردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و شکاندنی ئابڵۆقه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە