سه‌رۆک کۆماری هەر دوو ووڵاتی ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سه‌باره‌ت به بابه‌ته گرینگه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به تایبه‌ت ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین گفتوگۆیان کرد.
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێک له لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر ڕایگەیاند : ڕێزم هەیە بۆ ئەو په‌یوه‌ندییە ته‌له‌فۆنیە له‌گه‌ڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا و هەروەها ووتی : په‌یوندییه‌کی ته‌له‌فوونی باشم له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا هه‌بوو. له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه سه‌باره‌ت به بابه‌تی زۆر وه‌ک ئاسایش و بازرگانی قسه‌مان کرد. ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی و گفتوگۆی زیاترم ده‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆشكی سپی ڕایگه‌یاند که دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و ئێمانۆئێل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که سه‌باره‌ت به بازرگانی ، ئێران و بابه‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین گفتوگۆیان کردووه.
هەروەها کۆشکی ئێلیزه‌ش له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی کورت‌دا ئاماژه‌ی کردووە که سه‌رۆکانی هه‌ر دوو وڵات سه‌باره‌ت به سووریا، ئێران، کێشه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین قسه‌یان کردووه.
ڕۆیترز ڕایگه‌یاند که لە لێدوانی فه‌ڕه‌نسییه‌کان ئاماژه به بابه‌تی بازرگانی له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌دا نه‌کراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە