بەنارنجۆک هێرشکرایە سەر بنکەی پۆلیسی پشدەر

بەنارنجۆک هێرشکرایە سەر بنکەی پۆلیسی پشدەر

لە پشدەر بە نارنجۆکی دەستی هێرشکرایەسەر بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی قەزاکە و پۆلیسی ڕاپەڕینیش رایدەگەیەنێت، کە بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کارە کەسێکیان دەستگیرکردووە".

بەوتەی شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، شەوی ڕابردوو لە ناوەڕاستی قەڵادزێ بە نارنجۆکی دەستی هێرشکراوەتەسەر بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پشدەر.

ئاشکراشیکردووە، کە بەهۆی هێرشەکەوە دوو پۆلیسی بنکەکە برینداربوون، بەڵام چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە و لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیره. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کارە، پۆلیسی قەزاکە کەسێکی دەستگیرکردووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە